دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ دامەزراوەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆمە. لە قوڵای زەوی بنیات نراوە و لەسەر شاخێکی بەردینی باکوری شاری قومی پایتەختی ئاینی ئێران دروستکراوە. ۳۲ کیلۆمەتر لەباکوری قوم و ۹٥ کیلۆمەتر لە باشوری تارانەوەیە. هەڵبژاردنی شوێنەکە جگە لە سەختی ناوچەکە. جۆری پێکهاتەی شاخەکەی نزیکی لە قوم وەک ناوەندی لایەنگرانی ڕژێم و ناوەڕاستی ئێران گرەنتی پاراستنی لە سیخوڕ و شاردنەوەی زانیارییەکان کردووە. وێستگەکە لە ساڵی ۲۰۰٦ دەست بە بنیاتنانی کرا. لە ساڵی ۲۰۰۹ ئێران بەفەڕمی دانی بە دروستکردنیدا نا. دامەزراوەکە بەقوڵی ۹۰ تا ۱۰۰ مەتر لە ژێر شاخدا بنیات نراوە. چەند نهۆمێکە لە ژێر چیایەکی بەردین. هەرچەندە ئێران دانی بەوەدا ناوە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەکە ۲۰ لەسەدایە. بەڵام ئەمەریکا دەڵێت ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم ٦۰ لەسەدا بووە. دامەزراوەکە تەنها چەند بینایەکی ئیداری لە سەرزەوی بنیات نراوە بە پێنج تونێل ڕێگای چونە ژوورەوە بۆ ناو دامەزراوەکە هەیە. تەنها سەقفێکی کۆنکرێتی ٤۰ مەتری بە ۱۳۰ مەتر بەڕووی سەرەوەی چیاکە هەیە. فۆردۆ ڕیاکتۆری کورەی ئەتۆمی و ناوەندی ئاوی قورس نییە. وەک وێستگەو دامەزراوەکانی بوشەهر و ئاراک، بەڵکو ناوەندێکی پیتاندنی یۆرانیومە و تاڕادەیەکی زۆر شاراوەیە لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم. ترسی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دامەزراوەکە ئەوەیە ئەزموونی پاکستان و هیندستان دووبارە ببێتەوەو لەژێر زەویدا ئێران بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات و دەستی بەو چەکە بگات. ئەوکات نەتوانرێ هیچ ڕێکارێک دژی بگیرێتەبەر. لێدانی فۆردۆ لەلایەن ئەمەریکاوە بە فڕۆکەی B2 و بە چەند بۆمبێکی جۆری GBU-57 بە کێشی ۱٤ تۆن بۆ ئەوە بووە دەمەزراوەکە لەناخی زەوی لەناو برێت. تا ئێستا ڕوون نییە توانراوە لەناو ببرێت یان نا هەرچەندە گومانی ئەوە هەیە دامەزراوەی سەرەکی لەو شوێنەدا نەبێت و تونێلەکان بۆ شوێنێکی دوورتر بڕۆن و ئێران بۆ خەڵەتاندنی نەیارانی ئەو شوێنەی وەک دامەزراوە سەرەکییەکە ناساندبێت. دامەزراوەکە دوورتر بێت لەو شوێنەی ئێستای. بەتایبەت لە بەشی ڕۆژئاوای دامەزراوەکە بەدووری دوو تا سێ کیلۆمەتر دوو دامەزراوەی سوپا هەن کە یەکێکیان سەنتەری ئیدارەدانی فۆردۆ یە.