گرنگ

پێویست ناکات لە سلێمانی ڕێگە بە دروستکردنی حیزبی نوێ و ئەنجامدانی خۆپیشاندان بدرێت

2025-06-25

 

 

پەرلەمانتار هەردی سەڵاح لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی:
سەرۆکایەتی حکوومەت و هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و هەموو وەزارەتەکان لەهەولێرن ، چارەسەریش هەر لەهەولێرە

بۆیە چیتر پێویست ناکات لەسلێمانی نەڕێگەبدرێ حزبی تر دروست بکرێ و دەنگی سلێمانی پێ لەت لەت و لاواز بکرێ ، نە خۆپیشاندانی تربکرێ و ژیانی خەڵکی پێ تێک بدرێ و ئەنجامیشی نەبێ .

حزبیش و خۆپیشاندانیش زیاد لەپێویست لەسلێمانی ڕێگەی پێدراوە و ڕێزیان لێگیراوەو لە سەر ئاستی سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد سەردانیان کراوە بەڵام ئەنجامی نەبووە چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن .

بۆیە ئیتر دەبێ ئەوانەی حزب دروست دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن لەهەولێرەوە دەست پێ بکەن

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color