بوار
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێی شاری سلێمانی دەستگیرکران.
میدیای رەوتی هەڵوێست بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەری رێکخەری خۆپیشاندانی سبەینێی سلێمانی دەستگیرکراون، ئەوانیش (نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ).
هەر ئەمڕۆش دوو مامۆستای دیکەی رێکخەری خۆپیشاندانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختیان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سبەینێ کردەوە کە دژی دواکەوتنی موچەیە.
دوێنێ لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڵاویکردەوە کە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە، لەم کاتەدا ئەنجامدانی خۆپیشاندان بە گونجاو نازانن.