بوار، تایبەت
میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد، لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان هەردوو وڵات ئێران و ئیسرائیل، ئێران 700 سیخوڕ ئیسرائیل دەستگیر كردووە، هاوكات سێ كەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە سێدارە داوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، تۆڕی سیخوڕی ئیسرائیل لەو وڵاتە چالاكییەكی ئەوتۆی هەبووە و دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ئێرانیش لە ماوەی 12 ڕۆژدا زیاتر لە 700 كەسیان دەستبەسەر كردووە، زۆربەی دەستبەسەرەكان لە پارێزگاكانی كرماشان، ئەسفەهان، خوزستان، فارس و لوڕستان بووە.
ئاماژەبەوەشكراوە، تا ئێستا ئاماری ورد بۆ ژمارەی دەستبەسەرەكان لە پارێزگای تاران ڕانەگەیەندراوە، لە نێو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەستگیركراوەكان كراوە بریتین لە ئاراستەكردن و چاودێریكردنی فڕۆكەی بچووك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ، دروستكردنی بۆمبی دروستكراوی ماڵەوە، وێنەگرتنی شوێنە سەربازییە هەستیارەكان و گواستنەوەی زانیاری بۆ سوپای ئیسرائیل.
میدیای ئێرانی ئەوەشیان بلاوكردووەتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە سێ كەس دوای ئەوەی بە تاوانی سیخوڕیكردن بۆ مۆساد و قاچاخچێتی كەلوپەلی بەكارهێنراو لە تیرۆرەكاندا سزا دراون، لە سێدارە دراون.