گرنگ

بانكی ڕافیدەین قەرز دەداتە گەنجان و بانکی ڕەشیدیش قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان

2025-06-25

 

بوار، تایبەت
هەریەكە لە بانكەكانی رافیدەین و ڕەشید بلاویانكردەوە كە بەشێوەی قەرز پارە دەدەنە چەند چینێكی هاوولاتیانی عێراق، بەلام هاوولاتیانی هەرێم ناگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوار شەممە بانكی رافیدەین رایگەیاند: بە ئامانجی بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی گەنجان بۆ چوونە نێو بازاڕی كار، گوژمەیەكی نوێی قەرزەكانی هەنگاوی دەستپێشخەری خەرج دەكرێت، كە تایبەتە بە پاڵپشتیكردنی خوێندكاران، دەرچووان و گەنجان لە گەڕان بەدوای دەرفەتی كار و چوونە نێو جیهانی بازاڕگەری
 
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا 95 كەس لە قەرزەكە سوودمەند بوون، كە رێكارەكانی پێشكێشكردنیان لە رێگەی ئەپلیكەیشنی بانكی رافیدەینەوە تەواو كردووە و سەرجەم مەرجەكانیان تێدابووە، هاوكات كارەكانیان بەردەوامە بۆ پێدانی گوژمەی زیاتری پێدانی قەرز لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەدا، ئەوەش بەپێی كاتی دیاریكراو و پلانی رێكخراو، كە ئامانج لێی ھاندانی چالاكیی ئابوورییە لە نێو گەنجاندا.
 
لەلایەكی دیكەوە بانكی رەشید سەرجەم لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكاندا ئاگادار كردووەتەوە، پێشوازی لەو هاووڵاتییانە بكەن، كە دەیانەوێت قەرزی دروستكردنی خانووبەرە وەربگرن، بەجۆرێك ئاستی دیاریكراو بۆ قەرزەكە تاوەكو 75 ملیۆن دینارەو درێژخایەن دەبێت، ئامانجیش لێی هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و بووژاندنەوەی كەرتی خانووبەرەیە لە عێراقدا.

 هیچكام لەم دوو هەنگاوە نوێیەی بانكی رەشید و رافیدەین پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color