گرنگ

ڕێباز حەمەلان: بەو هیوایەی بەغدا پارە خەرج بكات لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا كرا

2025-06-25

 

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی ئاماژە بەوەدەكات، بەوهیوای بەغدا مووچەكە خەرج بكات و هیچ بەربەستێك لە بەردەمیدا دروست نەكات لیستی مووچەی مانگی شەشمان ڕەوانەی بەغدا كردووە. ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی شەش لە لایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، بەوهیوای بەغدا مووچەكە خەرج بكات و هیچ بەربەستێك لە بەردەمیدا دروست نەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر بە ڕێككەوتنەكانی ئەم دواییانەی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و یاسای بودجە جێبەجێ كردووە، بەڵام ئەوە بەغدایە كە پابەند نەبووە. یاریدەدەرەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لەوە شكردووە، مووچەكە بە بڕیاری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، ڕاگیراوە و سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراقیش بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكەن و پرسەكە تێكەڵی كێشە سیاسییەكان كراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color