#بوار
کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مادەی TNT لە گوندی قوڵی متکانی ناوچەی سازانی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر سنوری ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تر بریندارن و چارەنوسی کەسێکی تر دیار نییە.
ئەو هاوڵاتیانە بەمەبەستی ڕاوەماسی ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە و لەسەر ڕووباری سیروان لەسنوری نێوان عێراق و ئێران بوون، تەقینەوەکە ڕوویداوە و پێدەچێت دەستکاری ماددەی TNT یان کردبێت بۆ بەکارهێنانی بۆ ڕاوی ماسی.
دوای تەقینەوەکە بەهۆی سەختی و دوورە دەستی شوێنەکەوە پاسەوانی سنور بریندارەکانی گواستوەتەوە نەخۆشخانە و دواتر تیمی تەندروستی و ئەمنی بەڕێکەوتوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە.