گرنگ

هەرێم مانگانە 150 ملیار دینارو رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق دەكات

2025-06-28

 

#بوار لەبەرامبەر ناردنی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەیە سازش لەسەر داواكارییەكانی پێشووی بكات و داواكارییەكانی حكومەتی عێراق جێبەجێ بكات. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ له‌ بڕى راده‌ستكردنى ته‌نها نیوه‌ى داهاتى گومرگ كه‌ بڕه‌كه‌ى 50 ملیاره‌ و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ راده‌ستى به‌غداى كردبوو. ئه‌مجاره‌ ته‌واوى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌ داهاتى گومرگیشه‌وه‌ مانگانه‌ بڕه‌كه‌ى له‌ نێوان 100 بۆ 150 ملیار دینارە، راده‌ستى به‌غدای بكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، جگە لە ناردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ، هەرێم ئامادەیە لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color