بوار
، تایبەت ئاژانسێكی هەواڵی ئەمریكی ئاشكرایدەكات كە كە بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دوای چۆڵكردنی شوێنەكانیان لە ماوەی ڕابردوو، لە ئێستادا گەڕانەونەتەوە سەر كارەكانیان. ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی كاتی چۆڵكران، بەلام ئەمڕۆ بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان. چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بەهۆی ترسی ئەمەریكا بوو لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر باڵوێزخانەكەی لە بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە 13ی مانگی ڕابردوو دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل ودەستپێكرد وبەوهۆیشەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەشێكی وڵاتان گواسترانەوە بۆ شوێنێكی دیكە و شوێنەكانیان چۆڵكرد.