گرنگ

مەرسومی كۆماریی بۆ دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دەركرا

2025-06-30

 

ئەمڕۆسەرۆكایەتی كۆماری عێراق مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ دادوەر مونزر ئیبراهیم، سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق دەركردووە. ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوكردەوە، سەرۆكایەتی كۆمار مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ دادوەر (مونزر ئیبراهیم)، وەك سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق لەشوێنی دادوەر (جاسم عمێری) دەركردووە. ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ یەكشەممە، ئەنجومەنی دادوەری عێراق ڕەزامەندیدا بەوەی كە بەهۆی نەخۆشییەوە دادوەر(جاسم محەمەد عەبود)، سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵی خانەنشین بكات و لەجێگەی ئەو دادوەر(مونزر ئیبراهیم حسێن) بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بكات. دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن پێش كاندیدكردنی بۆ سەرۆكایەتیی دادگای فیدراڵی، پۆستی سەرۆكی دەستەی تاوانەكان و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color