گرنگ

تێچووی دەرهێنانی 12 ملیۆن بەرمیل نەوت بووەتە كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا

2025-07-01

 

#بوار

تێچووی دەرهێنانی 12 ملیۆن بەرمیل نەوت بووەتە كێشەو گرفت لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى پێدانى پاره‌ى 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌كات كە پێشتر هەرێم لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو رادەستی حكومەتی عێراقی كردووە. ئەمەش بەهۆ ئەوەی به‌شێكى ئەو پاره‌یه‌ تێچووى ده‌رهێنانى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى كوردستانه‌ كه‌ له‌ساڵانى رابردوو هه‌رێم راده‌ستى به‌غداى كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ پاره‌ى كۆمپانیاكان نه‌دراوه‌. بەپێی زانیارییەكانی بوار، بڕی ئەو پارەیەی كە پێویستە بدرێت بە كۆمپانیا نەوتییەكان، لە بەرامبەر 12 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلارە. كێشەی شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان تا ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامەو هەردوولا بۆچوونی جیاوازییان هەیەو تا ئێستا نەگەیشتوون بە خاڵێكی هاوبەش لەو ڕوەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color