ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئاشكرایكردوە، بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزی پێشمەرگە یەكبخرێن، جەختیش دەكاتەوە هااوپەیمانانیش بەردەوامدەبن لەهاوكاریكردنو بڕیارە دوای یەكخستنی پێشمەرگە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیش بۆ هەرێم دابین بكرێت. بابەكر زێباری ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ڕایگەیاندووە: هیزەكانی هاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەو لەھەموو ھەنگاوەكان ھاوكارو پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەنو پەیوەندییو ھەماھەنگی زۆرباش ھەیە لەنێوانیانو لەسەرەتای كاری حكومەتی ھەرێم بۆ یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەدانو ھاوكارییان دەكەنو ھیچ كاتێك لێیان دانەبڕاونو بەردەوام ھاوكارو پاڵپشتن وەكو چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمانشێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێكی زۆری پێداویستی سەربازیی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دابیندەكرێتو بڕیارە دوای تەواوبونی یەكخستنی ھێزی پێشمەرگەو تەواوبونی 11 فیرقەكە، كە دەبێت تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی بێت، دواتر سیستەمی بەرگریی بۆ ھێزی پێشمەرگە دابیندەكرێت. ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەوەشی خستووەتەروو، ئێستا یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە لەقۆناغی كۆتاییدایەو ئەمەش وایكردوە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بنو ھاوكاریی زیاتری پێشمەرگە بكەن، چونكە لەھەرێم یەك ھێزی پێشمەرگە دەبێت، ئەویش لەژێر فەرمانو چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبێت.