پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری بەغدا بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سزای سیاسییە، جەختیش دەكاتەوە كە حكومەتی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە پێویستی بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نییە. د.ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بابەتی نەوت و مووچە پرسێكی سیاسین زیاتر لەوەی تەكنیكی و ئابووری بن، چونكە حكومەتی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە پێویستی بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان زۆر زیارە زیاترە لەوەی لە بەسڕەو عەممارە بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام ئەوەی بە لای بەغداوە گرنگە پرسی سەروەرییە بەسەر سامانی سروشتی لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەكەی ئەمجارەی بەغدا بۆ بڕینی مووچە زیاتر ئەوەی پێوە دیارە كە ڕەهەندێكی سیاسی هەبێت، چونكە دوای گەڕانەوەی شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو لە ئەمریكا و واژۆكردنی گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، بۆیە بڕیارەكەی بەغدا بۆ نەناردنی مووچە، سزای سیاسییە و دەستی بردووە بۆ قوتی خەڵك و بەغدا هەموو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیشی پێشێل كردووە.