گرنگ

وەزیری دەرەوەی ئێران: خەڵكی ئێران بە ئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن

2025-07-01

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەبەوەدەكات بەمزوانە دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێناكەنەوە و دەشڵێت، بە مەرج دانوستان دەكەن و مەرجەكەشیان ئەوەیە ئەمریكا هێرش نەكاتە سەریان لە كاتی دانوستانەكاندا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند: تەكنەلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆم و زانست، بە بۆردومان لەناو ناچن و خەڵكی ئێرانیش بە ئاسانی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن ئاماژەی بەوەشكردووە، پێی وانییە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەو خێراییە دەستپێبكەنەوە، بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری دووبارە بەشداریكردنەوە بدەن، پێویستە سەرەتا دڵنیابن لەوەی كە ئەمریكا لە كاتی دانوستانەكاندا هێرش ناكاتە سەریان وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردووە، لەم دۆخەدا هێشتا پێویستیان بە كاتێكی زیاترە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، بەڵام دەرگاكانی دیپلۆماسی هەرگیز داناخەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color