گرنگ

ئەردۆغان بەدواداچوون بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

2025-07-01

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەڵێنی تیمێک راسپێرێت بۆ پەیوەندیکردن بە قوباد تاڵەبانی، بەمەبەستی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. ئەمڕۆ وەفدێکی پەرلەمانی عێراق لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە. کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق و ئەندامی شاندەکە رایگەیاندووە "داواکاری خەڵکی سلێمانیمان گەیاند سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، سەرۆک کۆمار رایگەیاند وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی رادەسپێرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بە من". زیاتر لە ساڵێکە تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی داخستووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color