پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە پەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان دەکات، بۆ دروستکردنی فشار بۆ هاتنی مووچە، پەرلەمانتارانی عێراق لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق مانبگرن. کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ فشار دروستکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان داوا دەکات لەناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق مان بگرن و ئەندامێتی خۆیان هەڵپەسێرن و بایکۆتی دانیشتنەکانی وەرزی تازەی یاسادانان بکەن. ناوبراو وتویەتی " تائەوکاتەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدرێ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان مان بگرین، هیوادارم پەرلەمانتارانی کوردستانیش هەمان هەنگاو بنێن و مان بگرن". یاروەیس دەڵێت "ئەم کارەمان بۆ موزایدەی پێش هەڵبژاردن و دەنگ کۆکردنەوە نیە، چونکە من کاندید نیم".