سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی ئاشکرای دەکات، ئەگەر حکومەتی هەرێم تا رۆژی سێشەمە لەگەڵ عێراق رێکنەکەوێت، ئەوا حکومەتی فیدراڵ دەستبەسەر کێڵگە نەوتی و غازییەکان دەگرێت. د.شێرکۆ جەودەت، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندووە، بەئەگەری زۆرەوە ئەگەر دوای سێشەممە حکومەتی هەرێم و عێراق پێک نەیەن، ئەوا حکومەتی فیدراڵ دەست بەسەر کێڵگە نەوتی و گازیەکانی هەرێم بگرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەش مووچە دابەش دەکات و قەوارەی هەرێمیش پارێزراو دەبێت بێ ئێوە و بەڕەزامەندی زلهێزەکان.