گرنگ

بارزانی چی بە شاندەکەی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە وتووە؟

2025-07-05

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ داواکاری ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە دووپاتکردۆتەوە بۆ خزمەتی زیاتری ئەو پارێزگایە. ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە بە سەرۆکایەتی مامۆستای ئاینی ناسراوی هەڵەبجە، تاهیر بامۆکی، ئەمڕۆ سەردانی مەسعود بارزانییان کرد و گفتوگۆیان لەسەر داخوازییەکانی هەڵەبجە کردووە. دەقی راگەیەنراوی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە.. لەپێناو دەستەبەرکردنی هاوکاری و پشتیوانییە مادی و خزمەتگوزارییەکان لەدرێژەی هەوڵ و تێکۆشانمان،بەئامانجی سەرپێخستن و بەئەنجام گەیاندنی کردارەکی ڕێکارو پێداویستییەکانی بەپارێزگا بونەکە ئەنجومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە لەدرێژەی هەوڵەکانی بۆئەو مەبەستە ، سەردانی بەڕێز سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لەپیرمام پاش پێشوازی گەرم ڕێزلێنان لەئەنجومەنەکە ماوەی کاتژێمێرێک گفتۆگۆ کرا سەبارەت بەم تەوەرانە. یەکەم: هەوڵدان بۆ کردنەوەی دەرچەیەکی ئابووری تاپارێزگاکە لەقەرانی بێکاری وپەڕگیری ڕزگار بکات ئەویش بابەتی مەرزی سازان بوو. تەوەری دووەم‌ : بابەتی چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی فەرمانبەرو بینای پێویست بۆ دامودەزگا حکومییەکان. تەوەری سێیەم : دەستەبەرکردنی پاڵپشتییەکی دارایی گونجاو کەسەرچاوەکەی وەزارەتی دارای هەرێمی کوردستان بێت بۆ هەموو ئەو پڕۆژە ستراتیجیانەی کە بڕیارە لەشارەکە ئەنجام بدرێت. تەوەری چوارەم : بابەتی قەرەبووی دانیشتوانی هەڵەبجە وەک ناوچەیەکی جینۆسایدکراوو زیانبەرکوتوی جەنگ.. تەوەری پێنجەم تاوتوێی قەیرانی مووچەو بارودۆخی سەختی ژیانی خەڵک ... پاشان سوپاس و پێزانینی خەڵکمان بەجەنابیان گەیاند لەبەرامبەر پاڵپشتیوی لێبڕانی خۆیی و فراکسیۆنی پارتی لەبڕیاری بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە . جەنابیان بەڵێنیاندا هەرچی پێبکرێت چ لەناو خۆی هەرێم و چ لەدەرەوە بۆ خزمەتی هەڵەبجەو سەرپێخستنی ئەنجامی بدات، پاشان دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەرامبەر پێکهاتەو کاری ئەنجوومەن داوای قەبوڵکردنی وەک ئەنامی فەخری لێکردین بۆ هاوکاری پاڵپشتی کارەکانی ئەنجوومەنەکە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color