نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە کۆبوونەوەدان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بواری راگەیاند، ئەمشەو لەشاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرهەم ساڵحی کردووە لە ماڵی خۆی لە هەولێر، سەردانەکەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر، بەرهەم ساڵح لە ئەمەریکا گەڕاوەتەوە. جێی ئاماژەیە ئەمساڵ پەیوەندیەکانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئاستێکی باشدایە و چەند جارێک بەرهەم ساڵح، سەردانی کردوون.