هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق هه‌تاوه‌كو ئێستا لامه‌ركه‌زيیه‌تى سیاسى هه‌بووه، چونكه له‌سه‌رووى بوونى دامه‌زراوه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌رووى مالى و دارایی و نه‌وت سه‌ربه‌خۆیى خۆى هه‌بووه. كه‌واته به‌پێى ئه‌وه‌ى له ده‌ستووردا هاتووه هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى ده‌ستوورییه و لامه‌ركه‌زییه‌تى سیاسى خۆى هه‌یه. ئه‌ى له‌مه‌ودوا چى لێدێت؟ هه‌رچه‌نده هێشتا به ته‌واوى ته‌فاسیلى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى له‌باره‌ى پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى بڵاونه‌بۆته‌وه و گشتاندنى بۆ نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ مووچه له به‌غداوه بدرێت، ئه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له دواى رووخانى رژێمى به‌عس، هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى لامه‌ركه‌زییه‌تى سیاسییه‌وه ده‌بێته لامه‌ركه‌زییه‌تى ئیدارى؛ واته ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌مى مه‌جلیسى كۆنى ته‌شریعى و ته‌نفیزى. هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیى خۆى له‌رووى مالییه‌وه له ده‌ست ده‌دات. ئه‌ى پلانه گه‌وره‌كه چۆنه؟ پلانه‌كه به‌وشێوه‌یه دواجار به‌غدا مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته نێوان به‌رداشى یان هه‌ڵبژاردنى فیدڕاڵییه‌ت، یاخود مووچه. پلانى به‌غدا له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى فیدڕاڵییه‌ته له عێراق. له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا به روونى فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق ئه‌و سوونه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌یه ئاگادار كرده‌وه و پرسى به ده‌ستووری بوونى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانى خسته ژێر پرسیار! تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ى گه‌وره له هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له به‌رده‌م عێراق ئه‌و مادده‌یه بووه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بۆ هه‌موارى ده‌ستوور پێویسته هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه بده‌ن. كاتێك مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌ره و ئه‌و شوێنه ده‌چن له نێوان فیدڕاڵییه‌ت و مووچه‌دا، مووچه هه‌ڵبژێرن ئه‌وكات ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستووریش له‌و سێ پارێزگایه ئاسان ده‌بێت، چونكه مووچه‌خۆران و هاووڵاتیان خۆیان ساز و ئاماده‌ن و چوونه‌ته شوێنێك له نێوان فیدڕاڵییه‌ت و مووچه‌دا مووچه‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه. كه‌واته ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه‌ش به نسبه‌ت به‌غدا ئاسان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت "پارتى" بیه‌وێ دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق هه‌ڵبژاردنى كوردستان له‌بار ببات، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه به‌غدا به زوویى ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و پلانه‌ى دایناوه. هیچ كه‌س پێیوا نه‌بێت هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌شێوه‌كى دیراسه‌كراو نییه و له‌خۆیانه‌وه شته‌كان رووده‌ده‌ن. له دواى ریفراندۆم و 16ه‌ى ئۆكتۆبه‌ر، قۆناغه‌كانى پلانى له قالبدانى هه‌رێم له‌سه‌ر مێزه و هه‌رجاره و به‌شێكى پلانه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت.