محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی خواردووە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت. بەپێی زانیارییەکانی بوار، محەمەد شەیاع سودانی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، زۆر توند قسەی لەگەڵ د. لەتیف رەشید کردووەو لەبەردەمیدا سوێندی بە ناوی خوا خواردووە کە بەهیچ شێوەیەک موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت تا ئەو کاتەی هەرێم بەتەواوی پابەندی سەرجەم داواکارییەکانی بەغدا و دەستوری عێراق دەبێت.