گرنگ

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران ڕێككەوتن سكاڵاكانیان لە دژی یەك لەدادگای فیدراڵی بكشێننەوە

2025-07-08

 

ئەمڕۆ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێككەوتن لەسەرئەوەی كە سكاڵاكانیان لە دادگەی فیدراڵی لەسەر رێككەوتنی خورعەبدوڵا بكشێننەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆكایەتیی كۆمار، حكومەت و پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی هەرێمی و پێشهاتەكانی كراوە، جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی ئەو رێچكەیە كراوەتەوە، كە حكومەت گرتوویەتیەبەر بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەكان. ئاماژەبەوەشكراوە، یەكێكی دیكە لەو پرسانەی تاوتوێ كراوە، رێككەوتنی رێكخستنی كەشتیوانی لە بەندەری خۆر عەبدوڵڵایە لەگەڵ كوێت، كە ساڵی 2013 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند كرا و لە 2023 لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە بڕیار لەسەر نادەستووریبوونی درا. بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، لەو كۆبوونەوەیەدا سێ سەرۆكایەتییەكە لەسەر سێ خاڵ رێككەوتوون، یەكێك لە خاڵەكان ئەوەیە پەرلەمان رێكارە یاساییەكان، بەگوێرەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی بگرێتەبەر، كە داوای كردووە یاسای پەسندكردنی رێككەوتنی خۆر عەبدوڵڵا بە شێوەیەكی یاسایی دووبارە دابڕێژرێتەوە، سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیرانیش سكاڵاكەیان لە دادگەی فیدراڵی بكشێننەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color