تا دێت کاردانەوەکانی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر رون دەبنەوە و لە نوێترین پێشهاتیشدا، سودانی هەڕەشەس لە هەرێمی کوردستان کردووە و وتویەتی، چیتان لە دەست دێت، بیکەن. ئەمڕۆ بوار، بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارەوە هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی سەرکردەکانی شیعە کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەغدا دەیەوێ هەرێمی کوردستان نەمێنێت. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر پرسی مووچە، مشتومڕی توند دروستبووە تا کار گەیشتۆتە ئەوەی د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە نوێنەرایەتی پارتی دەکات وتویەتی "ئەگەر رێکنەکەون، بوومەلەرزە روودەدات" ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هۆشدارییەکەی بارزانی. بەڵام محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو قسەیە تووڕە بووە و وتویەتی "چیتان لە دەست دێت بیکەن".