گرنگ

ئێران لە هاوكاری نێوان دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی و دەزگا ئەمنیییە رۆژئاواییەكان نیگەرانە

2025-07-09

 

كۆماری ئیسلامی ئێران لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نیگەرانە و ئێران پێی وایە لە ناو دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتییەوە هاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی رۆژئاوا كراوە دژ بە ئێران. بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی خۆی گەیاندووەتە بەرپرسانی یەكێتی و ئەوەیان پێ ڕاگەیاندوون كە ئەوان زانیاری تەواویان هەیە لەسەر هاوكارییەكانی بەشێك لە دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتانی رۆژئاوا دژ بە ئێران. بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی یەكێتی بە فەڕمی وەڵامی كۆماری ئیسلامی ئێرانییان داوەتەوەو ئەوەیان خستووەتەڕوو كە یەكێتی هەرگیز بەرنامەی دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نەبووە. ئەگەر شتێكیش ڕوویدا بێت لە نێو دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی ئەوا كارێكی تاكە كەسی بووە نەك بەرنامە و پلانی یەكێتی بووبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color