ئەندامێكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی دەستپێكردن و كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ئاشكراكرد، بە جۆرێك دەڵێت، 9/10/2025 دەستپێدەكات و لە 8/11/2025 كۆتایی دێت. حەسەن هادی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: بانگەشەی هەڵبژاردن لەرۆژی 9/10/2025 دەستپێدەكات و رۆژی 8/11/2025 كۆتایی دێت، هاوكات 24 كاتژمێر پێش رۆژی دەنگدانی تایبەت، لەكاتێكدا بڕیارە رۆژی 11/11/2025ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەر كاندید و لیستێك سەرپێچی بكات، بەپێی جۆری سەرپێچییەكە لە ملیۆنێك دینار تا ٢٥ ملیۆن دینار سزا دەدرێت، لەهەندێك حاڵەتدا لەوانەیە دوورخستنەوە لە پرۆسەكەش بگرێتەوە. ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی ئاشكراكرد كە تائێستا ٧٣٧ هەزار كەس، فۆرمیان پڕكردووەتەوە، بۆئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاربكەن.