گرنگ

لە هەرێم، ۳۱٤ كاندید ململانێ لەسەر ٤٤ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

2025-07-10

 

بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ۳۱٤ کاندید بەشێوازی لیستی حزبی و سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەن. لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم تەنها ۱۹ کاندید بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکەن کە هەریەک لە هەولێر و دهۆک حەوت کاندید و لەسلێمانی پێنج کاندید. لە پارێزگای هەولێر بۆ ۱٥ کورسی نۆ لیست بەشدارن و ۱۰۹ کاندید هەیە. لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ۱٨ کورسی ۱۰ لیست بەشدارن و ۱٤٤ کاندید هەیە. لە پارێزگای دهۆک بۆ ۱۱ کورسی ٨ لیست و ٦۱ کاندید هەیە. پێچەوانەی ۱٥ پارێزگاکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان هیچ هاوپەیمانێتییەک لە نێوان حزبەکان بۆ هەڵبژاردن دروست نەکراوە. بەڵام لە سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق هاوپەیمانێتی هەیە کە کەمترین هاوپەیمانێتی لە میسانە چوار هاوپەیمانێتیە و زۆرترین لە بەغدایە کە ۱۲ هاوپەیمانێتیە. هەرێمی کوردستان ٤٤ کورسی گشتی و دوو کورسی کۆتای پێکهاتەی مەسیحی لەهەولێر و دهۆک هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color