پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەغدا جێبهێڵێت. بەپێی زانیارییەکانی بوار، پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی فەڕمی داوای لە د. لەتیف کردووە کە هەڵوێست وەربگرێت و شاری بەغدا جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان. بەپێی زانیارییەکانی بوار، د. لەتیف ڕەشید تا ئێستا بەشێوەیەکی فەڕمی نەهاتووەتە ژێر باری داواکارییەکەی پارتی.