گرنگ

 گرنگ

مەکتەبی سیاسی پارتی: لە دوێنێوە ژمارەیەک سەرکردە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندییان بە سەرکردەکانی پارتی کردووە بۆ ئەوەی هەڵوێستمان نەرم بێت

2025-07-12

 

کۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆتایی هات. ئەمڕۆ شەمە 12ی تەمووزی 2025، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و هەردوو جێگرەکەی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی حکومەتی عێراق، لە هاوینەهەواری پیرمام کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پرسی سەرەکی گفتوگۆکان ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بووە، هەروەها پرسی مووچە و نەوتیش تاوتوێ كراوە. پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین جار ئاماژەی بە کشانەوەی خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق کردووە، بەڵام لە دوێنێوە ژمارەیەک سەرکردە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندییان بە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن هەڵوێستیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی عێراق نەرم بێت". هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی سبەینێ کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە بڕیارێک لەسەر پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەو ئامانجەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیارێک لەبارەی مووچەی هەرێم دەربکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color