گرنگ

 گرنگ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەگەر پارتی بڕیاری كشانەوە بدات، ئێمەی لەگەڵ نابێت

2025-07-12

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، هیچ بڕیارێك نییە یەكێتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق بكشێتەوە ئەگەر پارتی بڕیارێكی لەو جۆرەش بدات پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: لە ئەگەری كشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق، یەكێتی ناكشێتەوە، چونكە مانەوە و گفوگۆكردن بە چارەسەری كێشەكان دەزانین. ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەهۆی‌ رێكنەكەوتنی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و حكومەتی‌ هەرێم لەسەر پرسی‌ نەوت، بەغدا مووچەی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ راگرتووە، لەناوخۆی‌ پارتیشەوە جار جار باس لە كشانەوە لە پرۆسەی‌ سیاسی‌ عێراق دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color