گرنگ

كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی، تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت

2025-07-13

 

كۆبونەوەی رۆژی 14ی تەمووزی نێوان یەكێتی و پارتی، تایبەت دەبێت كێشەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وكێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە كۆبونەوەكە بەسەرپەرشتی سەرۆكی پارتی و سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەبچێت. ناوەرۆكی گفتوگۆكان تایبەت دەبێت بە بابەتی موچە و نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق. بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی كۆبونەوەكە ڕاگەیاندنی هەڵوێستێكی هاوبەشە بەرامبەر حكومەتی عێراق. لە كۆبونەوەكەدا پارتی داوای هەڵوێستێكی یەكگرتوو لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات. بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەدەكرێت لەم قۆناغە ناكرێت یەكێتی وپارتی هەڵوێستیان جیاواز بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color