محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کەناڵی ئەلشەرقی سعودی راگەیاندووە، بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجە، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.