وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، کەسوکاری حەسەن رەحمان، ئەو هاوڵاتیەی ناحیەی وەرتی کە لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا، دڵنیا دەکەنەوە مافیان ناخورێت و دادگا رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٥، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی/ ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حەسەن رەحمان بۆتە قوربانی. وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، دەستبەجێ لایەنە پەیوەنددارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی. هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەنەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.