وا بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی عێراقن کۆببنەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکە بڕیاردانە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەمشەو لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادە دەبێت و تیایدا باسی دوا پێشهاتەکانی رێکەوتنی هەرێم و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت. بەپێی زانیارییەکانی بوار، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا جەختیان کردۆتەوە کە چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگین تا دواتر خۆیشیان بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدەن.