گرنگ

بوار نهێنییەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات، پارتی داوای چی لە یەكێتی كردووە

2025-07-14

 

بەدەر لەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشەی كە لەدوای كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بلاوكرایەوە، بوار زانیاری وردی ناو كۆبوونەوەكەی دەستكەوتووە، بەجۆرێك پارتی داوای لە یەكێتی كردووە پێكەوە بڕیاری كشانەوە بدەن لە بەغدا. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی بە سەرۆكایەتی كەسی یەكەمی ئەو دوو حزبە، پارتی ئامانجێكی سەرەكی هەبووە لە كۆبوونەوەكە ئەوەش بریتی بووە لەوەی كە بەهەر نرخێك بێت یەكێتی ڕازی بكەن پێكەوە بڕیاری كشانەوە بدەن لە پرۆسەی سیاسی عێراق. ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبوونەوەكەدا ڕازی نەبووە بە داواكارییەكەی پارتی و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە مانەوەیان لەبەغدا لەم قۆناغەدا بە پێویستتر دەزانن وەك لەوەی بڕیاری كشانەوە بدەن. بواری ئەوەشی زانیوە كە شاندی یەكێتی و خودی بافل تاڵەبانی بە مەسعود بارزانی و شاندی پارتییان ڕاگەیاندووە كە ئێوە بۆخۆتان ئازادن بڕیاری كشانەوە بدەن لە پرۆسەی سیاسی، بەڵام ئێمە لەم كاتەدا ئەو بڕیارە بە گونجاو نازانین، بۆیە پارتی نەیتوانیوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ئامانجەكەی بپێكێت كە ڕازی كردنی یەكێتی بووە بە كشانەوە لە بەغدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color