گرنگ

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا، پارتی هەڵوێستی توند بووەو یەكێتی لەگەڵ تەنازولكردن بووە بۆ بەغدا

2025-07-14

 

لە كۆبونەوەی ئەمرۆی یەكێتی و پارتی، هەڵوێستی پارتی تووند بووەو یەكێتی لەگەڵ تەنازولكردن بووە بۆ حكومەتی عێراق. بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا هەڵوێستی بەرپرسانی پارتی لەناویاندا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی بەو شێوەیە بووە كە حكومەتی عێراق دەیەوێت قەبارەی هەرێم بچووك بكاتەوەو كاریگەری هەرێم نەهێڵێت. بەرپرسانی پارتی پێیان وابووە ئەگەر پارتی و یەكێتی هاوهەڵوێست بن بەرامبەر بەغدا ئەوا دەتوانن عێراق ناچار بكەن بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم. بەرپرسانی پارتی داوایان لە بەرپرسانی یەكێتی كردووە كە هاوهەڵوێست بن لەگەڵ پارتی بۆ كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق. بەپێی زانیارییەكانی بوار، بەرپرسانی یەكێتی ئەو داوایەی پارتییان ڕەتكردووەتەوە كە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بكشێنەوەو پێیان وابووە كە دەبێت بەردەوام لەگەڵ عێراق تا دەگەن بە ڕێككەوتن. هەروەها یەكێـتی پێی باش بووە كە هەرێم دەبێت لەو قۆناغە نەرمی بنوێنێت بەرامبەر بە عێراق. بەپێی زانیارییەكان، تاكە خاڵێك كە بەرهەمی ئەو كۆبونەوەیە بووبێت ئەوە بووە كە هەردوولایان لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە لە بەغدا ئەگەر هاوهەڵوێستیش نەبن ئەوا دژی یەكتر نەبن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color