کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی خورمەڵە کە لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی کاری شێخ بازەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ ۱٤ی تەمووز، بە دوو درۆنی خۆکوژ هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خوڕمەڵە. هێرشەکە بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکانی کارگروپ بووە لە کێڵگەکە لە نزیک گوندی هێلەوەی ناحیەی دیبەگە بووە کرایە سەر کۆمپانیای کار گروپ و هەردوو وێستگەی ئاو و فیلەری کردۆتە ئامانج. لەو ناوچەیە جگە لە دامەزراوەی نەوتی و گاز پلانتی خوڕمەڵە و وێستگەی کارەبای خوڕمەڵەی لێیە و تا ئێستا زیانەکانی وێستگەکان نەزانراون و لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. کێڵگەی نەوتی خوڕمەڵە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە و بەرهەمی ڕۆژانەی نزیکەی ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتە و نزیکەی ۱۲۰ ملیۆن پێ سێجا غازە و لەلایەن کۆمپانیای کارەوە بەڕێوە دەبرێن.