گرنگ

لە ئیدارەی سۆران بەكۆبۆن ئاودەدرێتە هاوولاتیان ڕۆژانە حەوت و هەزار و 500 دیناریان لێوەردەگیرێت

2025-07-15

 

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گوندەكانی دەوروبەری دابەشكردنی ئاو كرایە كۆبۆن و هەر ماڵێك بۆ ڕۆژێك بە بڕی حەوت هەزار و 500 دینار دەتوانێت هەزار لیتر ئاو وەربگرێت. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە ڕێگەی پسووڵەیەكەوە دابەشكردنی ئاوی بە تانكەر كردووەتە نۆرە و بە بڕی حەوت هەزار و 500 دینار، هاووڵاتی دەتوانێت هەزار لیتر بۆ ڕۆژێك وەربگرێت بڕیارەكە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزاو ناحییە و گوندەكانی دەوروبەری ئیدارەكە دەگرێتەوە، بەجۆرێك بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران دەفتەرێكی دروست كردووە، لە ڕێگەی وەرگرتنی بڕی حەوت هەزار و 500 دینارەوە هەر ماڵێك دەتوانێت بڕی هەزار لیتر ئاو لە تانكەرەوە وەربگرێت، دەفتەر كۆبۆنەكەش بۆ 30 هەزار لیتر ئاوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color