ڕوونکردنەوەیەک لە مامۆستا فاتح شارستێنی یەوە ئیمانداران و خوا ناسانی براو خوشکم ئەوکەسانەی کە تەنها و تەنها و تەنها رەزامەندی خواو تێگەیشتن لە ئیسلامێکی راست و دروست کۆی کردوینەوە دوور لەهەموو بەرژەوندیەکی دونیایی و دەنگدان و پارەو پاروو پۆست بە پشتیوانی خوای پەروەردگار کەمن تەنها ئەوپەروەردگارەم پشتیوانەودروشمم(حَسْبِی اللەُ وَنِعْمَ الْوَکیِلْ)ە بەیانی (٢٠٢٥/٧/١٨) لەمزگەوت وتار پێشکەش ناکەم و لە مەودوا وەک و پێشوتر رۆژانی هەینی لەماڵی خۆمانەوە کە کردومانە بە مزگەوتێکی بچکۆلانە ووتاری هەینی بەشێوەی راستەوخۆ بڵاو دەکەینەوە دواتر لە یوتوب بڵاوی دەکەینەوە إن شاءللە لە جاران بوێرانەتر دەنگی حەق و راستی هەموو مەزڵومان و مافخوراوان دەبین بێ ترس و سڵەمینەوەو شڵەژان دەستەمۆبون پەیامی تەنها (الڵە)پەرستی وتەنها شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا(ﷺ)و تەنها رازی بوون بەئیسلام و بانگی ئازادی و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و ژیانێکی شایستە بە مرۆڤی سەردەم و رەتکردنەوەی (قڕی و پڕی)و بەکۆیلەکردنی مرۆڤ بە گوێی هەموو موسڵمانێکی کورد زوباندا دەدەین داواکارم لەو (الڵە)یەی کەکەسی ترم نیە جگە لەو پشت و پەنام بێت لێمان قبوڵ بفەرمووێ کوردستانمان پربەرەکەت و ئاودان بێ و گەڵی کوردمان سەربەرز و ساخ سەلامەت بێ لەگەڵ هەموو موسڵمانانی جیهان مامۆستا فاتیح شارستێنی