گرنگ

ئەردۆغان، کۆتایی بە گواستنەوەی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا هێنا

2025-07-21

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیارێکی بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنی بۆریی گواستنەوەی نەوتی تورکیا و عێراق دەرکرد. بەپێی ئەو بڕیارە، رێککەوتنی بۆریی گواستنەوەی نەوتی نێوان تورکیا و عێراق، کە لە ساڵی 1973وە کاری پێدەکرێت، لە 27ی تەمموزی 2026 کۆتایی پێدێت. جێی ئاماژەیە هێڵی بۆریی نەوتی خاوی عێراق-تورکیا، بەمەبەستی گەیاندنی ئەو نەوتە خاوەی لە کەرکووک و کێڵگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی عێراق بەرهەم دەهێنرێت بۆ بەندەری جەیهان دروستکراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color