ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی نوێی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سوپاسی ئەندامانی کۆنگرەی حیزبەکەی دەکات کە بەرامبەری بەوەفا بوون. ئەحمەد حاجی رەشید، لە بەشێکی پەیامێکدا بۆ ئەندامانی کۆنگرەی پێنجی کۆمەڵی دادگەریی نووسیویەتی " ئەندامانی کۆنگرە سەلماندتان بەوەفان، سەلمانتان بە ئەمەکن، سەلمانتان پشتگیری حەقدۆستان و حەقبێژانن". رۆژانی شەمە و یەکشەمەی ئەم هەفتەیە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆنگرەی پێنجی لەشاری هەولێر بەست، ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی کۆنگرە بوو، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن دادگای هەولێر نەیتوانی بچێتە کۆنگرە و بە غیابی بەشداربوو، بەڵام دواتر لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی نوێی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.