ئەو پارێزەرەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری هەولێر هێرشی كرایە سەر و بریندار كرا، ئاماژە بەوەدەكات، ماوەی پێنج ڕۆژە سكالام تۆماركردووە بەلام تا ئێستا كەس وەڵامی نەداومەتەوە، دەشڵێت" من ئەوكەسە نیم بترسێندرێم ڕادیۆم پێ تۆمار بكەن" شوان سابیر، ئەو پارێزەرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر هێرشی كرایەسەر ڕایگەیاند: لە هەمان ڕۆژی هێرش كردنە سەرم لە لایەن سێ سەیارەوە و بە شەش تا حەوت كەس ویستیان بمڕفێنن كە نەیانتوانی بەم شێوەیە لێیان دام، دواتر سكاڵام تۆماركرد بۆ ئەوەی یاساییانە مامەلە لەگەڵ كەیسەكە بكرێت، بەڵام ئەوە پێنج رۆژ بەسەر كەیسەكەدا ڕۆشتووە، تا ئەمڕۆ یەك شتم پێ نەوتراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شوێنەی هێرش كردنەكەی لێ ئەنجامداربەرامبەر گوندی ئیسپانی پڕە لە كامیرای حكومەت و كامیرای چاودیری ناوچەكە كەواتە دەستەڵات دەیەوێ كەیسەكەم وون بكات دەیەوێ ئەنجامدەران بە سزا نەگەن ئەو جۆرە رەفتار و كردارەتان ڕقمان ئەستوورتر دەكات بەرامبەرتان. ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، من كێشەی كۆمەڵاتیم نییە و چەكدار نیم هەتا بڵێن كێشەی لەگەڵ چەكدارانی تر هەیە، بۆیە من ئەو كەسە نیم بترسێندرێم و ڕادیۆم پێ تۆمار بكەن بە مەردی لە دایك بووم و بە مەردیش دەمرم.