گرنگ

جۆری ئەو درۆنانە گۆڕاون کە هێرش دەکەنە سەر هەرێم، لیژنەیەک دەگاتە هەولێر

2025-07-31

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان لە بەغداوە دەگاتە هەولێر. لیژنەکە پێک دێت لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری سەربازی و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نشتیمانی و وەزارەتی ناوخۆ و پسپۆڕانی بواری تەقەمەنی. ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پشت بە لێکۆڵینەوەی لیژنەکەو زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم لەسەر هێرشەکان دەبەستێت. بەشێک لە کارەکانی لیژنەکە تایبەت دەبێت بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە جۆری درۆنەکان گۆڕاون و جیاوازن لە هێرشەکانی سەرەتاو ناوەڕاستی ئەم مانگە. کە زۆربەی درۆنەکانی ئەم چەند ڕۆژە پێش پێکانیان لەلایەن سیستەمی بەرگری دەکەونە خوارەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color