گرنگ

پارێزگاری کەرکوک لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە "بۆنە ناخۆشەکە" پێکهێنا

2025-08-02

 

بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئەو بۆنە ناخۆشەی لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک دروستبووە، پارێزگاری کەرکوک، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا. رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، لە نووسراوێکدا فەرمانی کردووە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ زانین و نەهێشتنی هۆکاری بۆنێکی ناخۆش لە گەڕەکەکانی رزگاری و پەنجا عەلی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکوک. لیژنەکە بەسەرۆکایەتی ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری خزمەتگوزاری و پەرەپێدانە و پێکهاتوون لە ۱۰ ئەندام کە نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوتی باکور و غازی باکور و پۆلیسی ژینگە و فەرمانگەی ژینگە و نوێنەری قایمقامیەت و بەرگری شارستانی تێدایە. کاری لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەبێت لە سەرچاوەی بۆنەکە بەتایبەت لە پاڵاوگەی ئەسفەلت و وێستگەی نەوتی جەوەڵ بۆر و کۆمپانیاکانی نەوتی باکور و غازی باکور و ژینگەی کەرکوک، لیژنەکە لە ڕووی هونەرییەوە بە پشکنین سەرچاوەی بۆنەکە و رادەکەی دیاری دەکەن. بڕیاریشە لیژنەکە لە ماوەی ۱٥ ڕۆژدا ڕاپۆرتێک لەسەر چارەسەری بابەتەکە ئامادە بکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color