گرنگ

لە جیهان 55 جۆری كانزا بونی هەیە، پێشبینی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان سەرجەم كانزاكان بونیان هەبێت، بەڕێژەی دیاریكراو

2021-08-18

 

مامۆستایەكی زانكۆ لەكەنەدا:
لە جیهان 55 جۆری كانزا بونی هەیە، پێشبینی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان سەرجەم كانزاكان بونیان هەبێت، بەڕێژەی دیاریكراو

بوار نیوز، هەولێر
مامۆستایەكی كوردی دانیشتوی كەنەدا بانگەشەی ئەوە دەكات دەیەوێت ئەو هەڵانەی لە بواری دەرهێنان و فرۆشتن و گرێ بەستی بواری نەوت لەهەرێمی كوردستان كراوە، لەدەرهێنانی كانزاكان دوبارە نابنەوە.
د. سلێمان جەعفەر، زانای بواری كانزا لە وڵاتی كەنەدا، بە بوارنیوزی ڕاگەیاند، پڕۆسەی گەڕان و دەرهێنان و بە بازاڕكردنی كانزاكانی كوردستان پێویستیەكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خۆمان پێش كۆمپانیاكان بزانین چیمان هەیە لەژێر زەوی، پێویستمان بە شیكردنەوە هەیە . لەو بارەیەوە بێ بەرامبەر ئامادەیی خۆمم نیشان داوە بۆ شیكردنەوەكان.
گووتیشی، لە جیهان 55 جۆری كانزا بونی هەیە، پێشبینی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان سەرجەم كانزاكان بونیان هەبێت، بەڕێژەی دیاریكراو، لە جۆرەكانی (ئەڵماس و ئاسن و مس و زینك ......هتد)، بە ئاسانترین شێوازو بە كەمترین نرخ شیكردنەوەو نمونەی خاكی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بۆ نمونە پەنجا كارمەندی حكومەت لەگەڵ پسپۆرانی جیولۆجی لە زانكۆكان دەتوانن لەماوەی مانگێك 1000 سامپڵ لە خاك و چیاكانی هەرێم وەربگرن، دواتر من ئامادەم لە وڵاتی كەنەدا تاقیكردنەوەیان لەسەر بكەم و بەدوداچون بكەم لەسەر جۆری كانزاكان.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ لەكەنەدا وتیشی "بە یەك ئامێر دەتوانم 49 جۆری كانزا بۆ خاكی كوردستان ئاشكرا بكەم و ڕێژەكەشی دیاری بكەین. دوای دەرچونی ئەنجامەكان بەهەزاران كۆمپانیای جیهانی بە پارەیەكی زۆرەوە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ دەرهێنانی كانزاكان و كاركردن لەهەرێم، بۆ نمونە ئێستا لە 20%ی داهاتی كەنەدا لەسەر كانزایە، وڵاتی توركیا ساڵانە بە بەهای 1 ملیار دۆڵار ئاسن هەناردەی ئەمریكا دەكات، كەچی خاكی هەرێم لە خاكی توركیا گونجاوترە بۆ دەرهێنانی ئاسن".

دكتۆر سلێمان، هۆشداری دەدات حكومەت و دەڵێت "ئەگەر حكومەت هۆشیاری نەبێت ئێستا كۆمپانیاكان سامپڵ بۆ خۆیان وەردەگرن، دواتر بەنرخێكی زۆر هەزار خاكی هەرێم و كانزاكان لە ڕێگای گرێبەستێك لە ژێر دەستیان دەردەهێنن، چونكە حكومەت تا ئێستا نازانێ چەند كانزای هەیە، لە كوێ كانزای زۆرە بۆ ئەوەی خۆی پێشتر شیكردنەوەی بۆكردبێت، بۆیە ئەگەر شیكردنەوەی پێشوەختە بۆ كانزاكانی نەكات، هاوشێوەی گرێبەستەكانی نەوت دەكەوێتە گەورەترین هەڵەو زیانێكی زۆریشی پێ دەگات".

د. سلێمان جەعفەر، ماوەی ٢١ ساڵ مامۆستا بوە لەزانكۆكانی كوردستان، لەساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئەركی خۆی ڕۆیشتوەتە كەنەدا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color