هه‌رچه‌نده پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و ناوى كاندیده‌كانیشى پێشكه‌شى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌باره‌ى پرسى دارایى و نه‌وت تاوه‌كو كۆتایى ئه‌مساڵ له لایه‌ن به‌غدا گه‌ره‌نتى نه‌كرێت، ئه‌وا به ئه‌گه‌رێكى زۆر پارتى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات. بوار زانیویه‌تى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چاوه‌ڕێى ده‌ره‌نجامى جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه نیوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌ڕوات كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌و دارایى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له هه‌ڵبژارن بكات ئه‌وا رێگه‌نادات هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى عێراق له سنوورى زۆنى زه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت و بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌گه‌ڵ بایكۆتكردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى سونه‌ى عه‌ره‌ب بێنه پاڵ پارتى.