به بیانووى به‌زاندنى سنوورى یاسایى و ده‌ستوورى، هه‌رێم رێگه‌ى نه‌دا لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له داهاته ناوخۆییه‌كان سه‌ردانى هه‌رێم بكات و ئەو لیژنه‌یە ده‌یویست کە لێکۆڵینەوە بکات لە كۆى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو. هه‌رچه‌نده به‌پێى رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى به‌غداو هه‌رێمى كوردستان بڕیار بوو یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ى پێكده‌هێنرێت تایبه‌ت بێت به داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به پێى زانیارییه‌كانى بوار دواى دروستكردنى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه له به‌غداوه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بیانووى به‌زاندنى سنوورى یاسایى و ده‌ستووری و ته‌جاوزكردنى سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم رێگه‌نادات ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات. بوار زانیویه‌تى، حكومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌كى 30 كه‌سى دروستكردووه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و وردبینى له كۆى داهاتى ناوخۆ له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو تاوه‌كو ئێستا به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و داهاته نا نه‌وتى و ناوخۆییه‌ى ده‌ستیده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى كردارى چه‌نده. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌رنامه‌ى لیژنه‌ى عێراقى زانیوه ره‌تیكردۆته‌وه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكرێت بیانووى هه‌رێمیش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ولیژنه هاوبه‌شه بۆیان نییه سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ببه‌زێنن له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستوورى عێراق ده‌ربچن. به‌و پێیه‌ى ئه‌و لیژنه‌کە ته‌نها بۆى هه‌یه وردبینى له داهاتى نا نه‌وتى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بكات نه‌ك ساڵانى رابردووه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه 30 كه‌سییه‌ى به‌غدا به‌و شێوه كاركردنه‌ى ئێستا له لایه‌ن خودى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه.