گرنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە لەبارەی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبییەوە هۆشداری بە عێراق دەدات

2025-08-04

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هۆشداری توندی داوە لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، یەکجار نایارمەتیدەر دەبێت، دژی هەر یاسایەکین دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق لاواز بکات، دژی هەر یاسایەکین لەگەڵ هاوبەشی ئەمنی ئێمە و عێراق ناکۆک بێت". ئەوەش لەکاتێکدایە هەر لەسەر هۆشداریدان لەتێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە لە پەرلەمانی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوو ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لەگەڵ جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە کە ئەوان دژی پەسەندکردنی ئەو یاسایەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color