گرنگ

داناعەبدولكەریم: عێراق پارە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت مووچە دابەشبكات

2025-08-04

 

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەو داهاتەی لە بەردەستییەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت مووچە دابەشبكات دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەرێم 120 ملیار دیناری ئامادەكردووە بینێرێت بۆ بەغدا، هەروەها ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەشبكات ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان خۆی بەشێك بووە لە هۆكاری لاوازبوونی بەرامبەر بەغدا، لە هەرێمی كوردستان تائێستا لەرووی دارایی و سەربازییەوە دووئیدارەی جیاوازین و پێویستە بەرەو دامەزراوەیی و ئاشكراكردنی داهات و چاكسازی هەنگاوبنێین. وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەدوای راوەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە یەكەم بابەتی هەموو كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە بووە، چونكە مووچە پەیوەندیدارە بە هەموو بازاڕی هەرێمی كوردستانەوە ئەگەر مانگێك مووچە نەیەت 730 ملیۆن دۆلار لە بازاڕی هەرێمدا كەمدەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color