گرنگ

وەزارەتی پێشمەرگە پلەی زیاتر لە12 هەزار پێشمەرگەو ئەفسەری بەرزكردەوە

2025-08-04

 

بە پێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزكردنەوەی كارمەندان بریاردرا بە بەرزكردنەوەی پلەی 12 هەزار و 10 پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٥ی كارمەندان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color