دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدوا داچون بۆ دۆسیەی هونەر ڕەشید ئاغا دەکات. دوای بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر کەیسی هاوڵاتی هونەر ڕەشید ئاغا کە باس لەدیار نەبونی چارەنوسی و کوژرانی دەکرا بۆ ئەم مەبەستە لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەستە دکتۆرە مونایاقۆ تیمێکی دەستەی ڕاسپاردبۆ بەدوا داچون بۆ کەیسی ناوبراوو تیمەکەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریان کردو لەنزیکەوە لەکەڵ ئیدارەی ئاسایش گفتوگۆیان کردو چاویان کەوت بەناوبراویش بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ تاڤگە عمر ئاماژەی بەوە کردووە دوای سەردانی کردن و دڵنیابونەوە لەتەندروستی ناوبراو لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نیەو لەچوارچێوەی ڕیکارە یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و ماوەی یاسایی خۆی بەسەر دەبات و دەستەش بەردەوام دەبێت لەبەدوا داچونەکان لەهەر کاتێکدا پێویست بێت . دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ٤/٨/٢٠٢٥